چەندین ساڵە گۆڕ بۆ هاوڵاتییەک دروستکراوە کە خۆی لە ژیاندا ماوە

کوردستان 21/07/2021

Alternate Text

لە رووداوێکی دەگمەندا هاوڵاتییەکی شاری کەرکوک گۆڕی بۆ دروست دەکرێت و بۆ ماوەی چەندین ساڵ خێزانەکەی دەزانن شەهیدبووە، بەڵام تا ئێستاش لە ژیاندا ماوە.

لەساڵی ١٩٨٢ لەکاتی شەڕی هەشت ساڵەی ئێران و عێراق لە بەسرە بەدیل گیراوە

زیاد قادر، هاوڵاتییەکی شاری کەرکووکە، وەک خۆی بە BMCراگەیاند:" لەساڵی ١٩٨٢ لەکاتی شەڕی هەشت ساڵەی ئێران و عێراق لە بەسرە بەدیل گیراوم، لەو کاتەدا هەواڵ بۆ خێزانەکەم هاتووە کە شەهیدکراوم".

بۆ ماوەی چەند ساڵێک منداڵەکانم هاتوونەتە سەر گۆڕەکەم

باسی لەوەشکرد:"چەند پارچە ئێسک و پروسکێک دراوەتە بە خێزانەکەم، دواتر ئەوانیش ناشتوویانە و منداڵەکانم بۆ ماوەی چەندین ساڵ سەردانیان کردووە و خزمەتیان کردووە".

ئاماژەی بەوەشکرد:" دوای هەشت ساڵ لە دیل بوونم گەڕامەوە ناو خێزانەکەم و چەندین جار بەلای ئەم گۆڕەدا هاتووین و سەردانمان کردووە و سورەتی فاتیحامان خوێندووە، هەتا ئێستا نازانین ئەو ئێسک و پروسکانە هی کێ بوون نێژراون".

Alternate Text

دوایین هەواڵ

سلێمانی.. تاوانبارێکی هەڵاتوو دەستگیرکرا

کوردستان 2 کاتژمێر پێش ئێستا

بایدن: هەڕەشەکانی پوتین راستەقینەن

جیهان 3 کاتژمێر پێش ئێستا

کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی چۆن دەبێت؟

کوردستان 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا