بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ بەبێ
ئەوەی باران ببارێت پەڵکە زێڕینە لەئاسمانی پارێزگاکەدا دەرکەوت.
ئەمڕۆ سێشەممە، ١٢ی تشرینی یەکەم، بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی
سلێمانی بڵاویکردەوە:" ئەمڕۆ دیاردەی پەڵكە زێڕینە لە ئاسمانی شاری سلێمانیدا
دەرکەوت، سەرباری ئەوەی كە باوە پەڵكە زێڕینە لە دوای بارانبارین و بەتایبەت
لەكاتی بوونی هەوری ستراتیۆسی نزم یان تەم و لە نزیك زەوی پەیدا دەبێت، بەڵام
ئەمڕۆ لە ناو هەوری بەرزی سڕڕەس پەیدا بوو ".
لە ئەنجامی شكانەوەی تیشكی خۆر لە كریستاڵی سەهۆڵی پێكهاتەی هەوری سڕڕەس پەیدا بووە
ئەوەشی خستەڕوو:" دەرکەوتنی
پەڵکە زێڕینە لە ئاسمانی سلێمانی لەئەمڕۆدا لە ئەنجامی شكانەوەی تیشكی خۆر لە
كریستاڵی سەهۆڵی پێكهاتەی هەوری سڕڕەس بووە ".