شێلم یەکێکە لەو سەوزەواتانەی سوودێکی زۆر بە
تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت و یەکێکە لەو ماددە خۆراکیانەی دەوڵەمەندە بە بڕێکی زۆر
نیشاستە، شێلم لە وەرزی سارد و سەرمادا لەلایەن هاوڵاتییانەوە خواستێکی زۆری
لەسەرە.
بەگوێرەی وتەی شارەزایان بەهۆی بوونی زۆرێک
لە ماددە بەسوودەکان لە شێلمدا وەک ڤیتامین K و A و ماددەکانی نیشاستە و گلاسینۆت،
خواردنی شێلم سوودێکی زۆر بە جەستە دەگەیەنێت.
بەشێک لە سوودەکانی شێلم بریتین لەمانە:
١- مەترسییەکانی تووشبوون بە شێرپەنجە جۆراوجۆرەکان کەمدەکاتەوە
٢- بەهۆی ئەوەی بڕێکی زۆر لە ڤیتامین کەی تێدایە جەستە لە هەوکردن دەپارێزێت
٣- یارمەتی گەدە دەدات لە کرداری هەرسکردندا
٤- رێگری دەکات لە کۆبوونەوەی ئاو لە لەشدا
٥- بەرگری لەش بەهێز دەکات
٦- سوودێکی زۆری بۆ چارەسەری تەنگەنەفەسی هەیە
٧- بەسوودە بۆ چالاکبوونی جگەر
٨- بەسودە بۆ کەمکردنەوەی ئازاری پشت و حەوز
٩- چالاکی سوڕی خوێن زیاد دەکات
١٠- بەسوودە بۆ بەهێزکردنی توانای سێکسی