فێستیڤاڵێکی هونەرە جەنگییەکان لەسلێمانی بەڕێوەدەچێت

وەرزش 15/07/2022

Alternate Text

ناوەندی وەرزشی کوردستان بە میوانداری ڕێکخراوی بۆدۆی نێودەوڵەتی بۆ هونەرە بەرگرییەکان و بەبەشداری هەشت وڵات، فێستیڤاڵی هونەرە جەنگییەکان بەڕێوەدەبات.

ناوەندی وەرزشی کوردستان  رایگەیاند:" رۆژانی ١٥ تاکو ١٨ی ئەم مانگە بە میوانداری ڕێکخراوی بۆدۆی نێودەوڵەتی بۆهونەرە بەرگرییەکان و بەبەشداری هەشت وڵات، ڤێستیڤاڵی هونەرە جەنگییەکان بەڕێوەدەچێت ".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" لە پێشبڕکێکەدا زیاتر لە ٢٠٠ یاریزانی ستایلە جیاوازەکان (ئێم ئێم ئەی، ساندا وان، کیک بۆکسێن، بۆکسینگ ) لە کوڕان و کچان دێنە سلێمانی و بۆ ماوەی سێ رۆژ لەهۆڵی یانەی وەرزشی سلێمانی کێبڕکێ دەکەن ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا