وادەی دەستپێکردنی مانگی رەمەزانی پیرۆز راگەیەندرا

هەمەرەنگ 24/01/2023

Alternate Text

ماڵپەڕێکی سعودی ئاشکرایکرد، رۆژی ٢٣ی ئازاری ٢٠٢٣ یەکەمین رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز دەبێت.

ماڵپەڕی "الطقس العرب" بڵاویکردووەتەوە:" بەگوێرەی پێشبینییە فەلەکییەکان رۆژی ٢٢ی ئازار تەواوکەری مانگی شەعبان دەبێت و رۆژی دواتر یەکەمین رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز دەبێت ".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" پێشبینی دەکرێت کاتژمێر ٥:٥٤ خولەکی دوانیوەڕۆی رۆژی ٢٢ ئازار مانگ ئاوابوون رووبدات و ٦:٥ خولەکیش خۆرئاوا بێت، بەوەش مانگ پێش خۆر ئاوا دەبێت و نابیندرێت، بۆیە ٢٢ی ئازار تەواوکەری مانگی شەعبان دەبێت ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا