بەراورد بە دوێنێ نرخی نەوتی خاو بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە و نزیکەی سێ
دۆلار لە نرخەکەی زیادیکرد.
ماڵپەڕی "oilprice"ی تایبەت بە نرخی نەوت و
سووتەمەنی بڵاویکردەوە، لە ئێستادا نرخی نەوتی خاوی برێنت بەرزبووەتەوە و یەک
بەرمیل بە 80 دۆلار و 61 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، نرخی نەوتی خاوی ئەمەریکی (رۆژهەڵاتی تەکساس)یش
بەرزبووەتەوە و یەک بەرمیل بە 75 دۆلار و 89 سەنتە.
لە دوای سەرهەڵدانی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس و ئاڵوزییەکانی رۆژهەڵاتی
ناوەڕاست، نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان ناسەقامگیرە و بەردەوام بەرزی و
نزمی بە خۆیەوە دەبینێت.