زۆربەی سەركردەی گروپە چەكدارەكانی عێراق چونەتە نزیک روسیا

درێژتر لە هەواڵ 5 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: دوای پەیامەکانی واشنتن سەبارەت بە کۆتایهێنان بەو گروپانە و هەڵوەشاندنەوەیان  زۆرینەی سەركردەی گروپە چەكدارەكان عێراقیان بەجێهێشتوە.

کێ وتی: رۆژنامەی العالم الجدید-ی عێراقی بڵاویكردەوە،  "زۆرینەی سەركردەی گروپە چەكدارەكان عێراقیان بەجێهێشتوە و چونەتە وڵاتێكی ئەوروپی هاوپەیمان و دراوسێی روسیا، لەترسی كردنە ئامانجیان لەلایەن ئەمریكاوە.''

زیاتر: گروپە چەكدارەكان ئەو زانیارییانە رەتدەكەنەوە، بەڵام ئامادەنین باس لەشوێنی سەركردەكانیان بكەن، لەگەڵ جەختكردنەوەیان لەبەردەوامی كاری مقاوەمە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەكە: "ئامادەنەبونی سەركردەی گروپە چەكدارەكان هانی واشنتن دەدات فشاری زیاتر لە حكومەتی عێراق بكات، كە لەبەردەم دەرفەتێكی مێژویدایە، بۆ جێبەجێكردنی یاساو كۆكردنەوەی چەك لە دەستی دەوڵەت بە یەكجاری".

ئاماژە بەوەشکراوە: "واشنتن لەم ماوەیەدا فشاری جۆراوجۆری كردوەتە سەر ئەو گروپانە و پەیامی رونی ناردوە بەوەی روبەڕوی گروپەكان دەبێتەوە، ئەگەر هێزەكانیان بە فەرمی هەڵنەوەشێننەوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا