بابەتە سەرەکیەکە: ڤیتامین Dـی، کاریگەری دژە هەوکردنی هەیە، یارمەتی لەش دەدات لە بەرەنگاربونەوەی هەوکردن و دژی خانە شێرپەنجەیەکانە.
کێ وتی: بە گوێرەی راپۆرتێک کە پێگەی healthlin بڵاویکردوەتەوە: جگە لە
ڕۆڵی لە تەندروستی ئێسک و ددان، لێکۆڵینەوەکانی ئەم دواییە سودی تەندروستی زیاتری
ڤیتامین Dـیان ئاشکرا کردوە، کە کاریگەری دژە
هەوکردنی هەیە، یارمەتی لەش دەدات لە بەرەنگاربونەوەی هەوکردن، هەروەها
ڕەنگە لە هەندێک حاڵەتدا یارمەتی کەمکردنەوەی گەشەی خانە شێرپەنجەییەکان بدات.
زیاتر:
سەرچاوەکانی بە دەستهێنانی ڤیتامینەکە زۆرن، دەتوانرێت لە تیشکی خۆر، سەرچاوەی
خۆراک، یاخود تەواوکەرەکان بەدەست بهێنرێت، بەڵام بەرکەوتن بە تیشکی خۆر
سەرچاوەیەکی سەرەکی ڤیتامین Dـیە.
چی تر:
ڤیتامین Dـی بە
شێوەیەکی سروشتی لە هەندێک خۆراکدا هەیە، وەک ماسی، جگەری مانگا، زەردێنەی هێلکە،
پەنیر،هەندێک جۆری قارچک و بەرهەمە شیرەمەنیەکان، دانەوێڵە.