بابەتە سەرەکیەکە: فەرماندەی
ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا رایگەیاند، درەنگانی شەوی رابردو هێرشی ئاسمانیمان بۆ
سەر سەنعای پایتەختی یەمەن ئەنجامداوە.
راگەیەندراوی فەرمی: فەرماندەی ناوەندیی هێزەکنای ئەمریکا ناسراو بە سێنتکۆم
رایگەیاند: هێرشێکی ئاسمانیمان بۆ سەر کۆگایەکی هەڵگرتنی موشەک و دامەزراوەیەکی
فەرماندەیی و کۆنترۆڵ کە لەلایەن گروپی حوسییەکان لە سەنعا بەڕێوەدەبرێت ئەنجامداوە.
زیاتر: لە ئۆپەراسیۆنەکەدا هێزەکانمان چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی
حوسیەکانیان لە ئاسمانی دەریای سوردا خستوەتە خوارەوە، جگە لە موشەکێکی دژە کەشتی.
چی تر: هەروەها بۆردومانەکە لە ناوچەکانی عەتان و نوقوم لە ناوەڕاستی شاری
سەنعا بوە و ماڵێکی لە شارەکە کردوەتە ئامانج کە حوسییەکان وەک ناوەندی فەرماندەیی
بەکاریان دەهێنا.