جەعفەر شێخ مستەفا: دێرین عوزێری سلێمانی بەجێهێشتووە

کوردستان 12/02/2024

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

مستەفا سەرۆکی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتی رایگەیاند، دێرین عوزێری سلێمانی بەرەو شوێنێکی دیکە بەجێهێشتووە.
جەعفەر شێخ مستەفا سەرۆکی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتی رایگەیاند:" ئەو رووداوەی تیایدا هاوڵاتییەک بریندارکرا، ستەم و دەستدرێژی بووە بەرامبەر سەرمایەدارێکی هەرێمی کوردستان".
ئاماژەی بەوەشکرد:" دۆسیەکە چووەتە بەردەم دادگا و دادوەر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ کەسانی ئەنجامدەری تاوانەکە دەستگیرکراون و ئەوانیش ناوی کەسێکیان هێناوە کە فەرمانی ئەو کارەی پێکردوون، دادوەر چاوەڕێی کردووە دێرین عوزێری خۆی سەردانی دادگا بکات، بەڵام ناوبراو ئەو کارەی نەکردووە، هەر بۆیە هێزە ئەمنییەکان ئەمڕۆ، بە مەبەستی جێبەجێکردنی فەرمانی دادوەر چوونەتە سەر ماڵەکەی".
باسی لەوەشکرد:" پێموایە لە ئێستادا دێرین عوزێری سلێمانی بەرەو شوێنێکی دیکە بەجێهێشتووە، هەروەها بۆیە ژمارەیەکی زۆر لە هێز چوونەتە سەر ماڵەکەی، چونکە ناوبراویش چەکداری هەیە و ئەگەری رووبەڕوبوونەوە لە ئارادا بووە".
جەعفەر شێخ مستەفا روونیشیکردەوە:" کەسانی هاوشێوەی دێرین عوزێری ئەگەر ئەمڕۆش دەستگیرنەکرێن سبەی هەر دەستگیردەکرێن، ناوبراو لە هەرجێیەکبێت دەدۆزرێتەوە و پێموایە خەڵک شوێنەکەی ئاشکرا دەکەن، چونکە هاوڵاتییان دژی ئەو جۆرە کەسانەن".


ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا