بابەتە
سەرەکییەکە: یەکێتی مامۆستایانی کوردستان راگەیەندراوێکی لەبارەی گرتە ڤیدیۆیەکەوە بڵاوکردەوە.
راگەیەندراوی
فەرمی: یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ئاماژە بەوەدەکات: لەم رۆژانەدا ڤیدیۆی
کۆبوونەوەیەک بڵاوبووەتەوە و تیایدا بەرپرسێکی یەکێتییەکەمان هانی خوێندکاران
دەدات لەناو ناوەندەکانی خوێندن رووبەڕووی چەند کەسێک ببنەوە ئەگەر هات و
سوکایەتییان بە حزبەکەی کرد.
چی تر: لە
گرتەکەدا بەرپرسەکە دەڵێت، ئەگەر بەڕێوەبەر یان مامۆستا یان هەر کەسێکی تر بێت، هەمان
کاردانەوەتان هەبێت.
زیاتر: بەڕاستی
ئەوە پێشینیەکی زۆر مەترسیدارە و لێکەوتەی زۆر خراپی دەبێت، نەک تەنها لەسەر
پەروەردە و مامۆستایان، بەڵکو لەسەر کۆی کۆمەڵگا.
بۆچی: چونکە
ئەوەی پەنجە لە مامۆستایان هەڵشەقێنێ، دەکاتە پەنجە هەڵشەقاندن لە کۆی کۆمەڵانی
خەڵک.
هەڵوێست: وەک
لیستی سەوزی یەکێتی مامۆستایان بە توندرین شێوە ئیدانەی ئەو لێدوانە دەکەین، چونکە
ئەوە سەرەتایەکی زۆر خراپە و سەردەکێشێ بۆ لێکەوتەی زۆر خراپتر.
ئەمەش هەیە:
داواکارین لە لایەنە پەیوەندیدارەکان بە تایبەتی داواکاری گشتی، بەدواداچوون بکەن
و راستییەکان دەربخەن و بە یاسا سنوورێک بۆ ئەو هەڵسوکەوتە زۆر نەرێنیانە دابنێن و
سزاشیان بدەن.