لە هەڵەبجە بۆ ماوەیەکی کاتی پڕۆسەی دەنگدان راگیرا

کوردستان 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە بۆ ماوەیەکی کاتی راگیرا.

بۆچی: پەیامنێری BMC رایگەیاند: بەهۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی لەناو بنکەی دەنگدان، بڕیاری راگرتنی پڕۆسەکە دراوە بۆ ماوەیەکی کاتی، بەڵام لە ئێستادا دەنگدان دەستیپێکردووەتەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە یەک بنکە تەرخانکراوە بۆ دەنگدانی تایبەت و لەو بنکەیەش 952 کەس مافی دەنگدانیان هەیە، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکانیش تاوەکو ئێستا نزیکەی 120 کەس دەنگیان داوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا