بابەتە سەرەکییەکە: BMC بەدواداچوونێکی وردی لەبارەی گرفتەکانی پاسی
تایبەت بە گواستنەوەی خوێندکارانەوە ئەنجامدا.
ئەوەی پیویستە بیزانیت: ساڵانێکی زۆر باس لە هەبوونی
پەیوەندی سۆزداری لەنێوان خوێندکار و شۆفێری پاس، یاخود حاڵەتی دەستدرێژی و گێچەڵی
سێکسی لەناو پاسی تایبەت بە گواستنەوەی خوێندکاران دەکرێت.
ئەمەش هەیە: سەرچاوەیەک لە پەروەردەی سلێمانی بە BMC راگەیاندووە: بە مەبەستی چارەسەرکردنی
یەکجارەکی ئەو گرفتە، بڕیاردراوە لە داهاتوودا ئامێری GPS و کامێرا بۆ ناو سەرجەم
ئەو پاسانە دابنرێت کە تایبەتن بە گواستنەوەی خوێندکاران.