بابەتە سەرەکییەکە:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بڕیاری لێبوردنی تایبەتی بۆ ژمارەیەک سزادراو دەرکرد.
کێ وتی: دڵشاد شەهاب وتەبێژی
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: بەپێی فەرمانەکە 17 سزادراو کە بەشی زۆری
ماوەی سزاکەیان تەواو کردووە و دۆخی تەندروستییان ناجێگیرە، لێبوردنە تایبەتەکە
دەیانگرێتەوە.
چی تر: ئەو
فەرمانە دەرئەنجامی راسپاردەیەکی پێشتری سەرۆکی هەرێمی کوردستانە بە پێکهێنانی
لیژنەیەکی هاوبەشی نێوان سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی
وەزیران و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و ئەنجوومەنی دادوەری، هەروەها دەستەی مافی
مرۆڤ لە هەرێمی کوردستان بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی بەندیخانە و چاکسازییەکان.
زیاتر: لیژنەکە لە ماوەی رابردوودا لە دۆخی ئەو سزادراوانەی
کۆڵیوەتەوە کە سەرباری تەواوکردنی ماوەیەکی زۆری حوکمەکەیان، مەترسیییان نەماوە و
دەتوانن تێکەڵی کۆمەڵگە ببنەوە، بۆیە پێشنیازی ئازادکردنی کردوون.
لەلایەکی دیکەوە: سەرۆکی هەرێم فەرمانی ژمارە 335ی تایبەت بە هێنانەکایەی
قەزای تەقتەقی دەرکرد.
ئەمەش هەیە: پاش ئەوەی ئەو بابەتە لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە پێشنیازکراوە
و رەوانەی سەرۆکایەتی هەرێم کراوە، ئەمڕۆ سەرۆکی هەرێم فەرمانی بۆ هێنانەئارای
قەزاکە دەرکرد.