چی روویدا: ئەمڕۆ بۆ یەکەمینجار مووچەی مانگی تەمموزی خانەنشینانی
هەرێمی کوردستان بە هاوتاکراوی لەگەڵ بەغدا دابەشکرا، بەڵام هاوتاکردنەکە خانەنشیانی
سەربازی نەگرتەوە.
کێ وتی: شێخ عەزیز عەلی، بەڕێوەبەری خانەنشینیی پێشمەرگە لە سلێمانی
دەڵێت:" کێشەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگە هەبوو، بۆیە هاوتاکردنی مووچەی
خانەنشینانی پێشمەرگە لە مانگی تەممووز جێبەجێ نەکرا."
وردتر: ئەوانەی
تازە خانەنشین بوون مووچەی بنەڕەتییان کەمدەبێتەوە و دەرماڵەکانیان دەبڕدرێت، بۆیە
وەزارەتی پێشمەرگە داوای لە ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی کردووە مووچەی
ئەم مانگەی خانەنشینانی سەربازی بە لیستە کۆنەکە دابەشبکرێت، تاوەکو چارەسەرێکی بۆ
دەدۆزرێتەوە."