بابەتە سەرەکییەکە: بەڕێوەبەرایەتی
کەشناسی و بومەلەرزەزانی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکان
بڵاوکردەوە.
راگەیەندراوی فەرمی:
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ شەممە،
ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرما لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزیک
دەبنەوە.
زیاتر: سبەی یەکشەممە، ئاسمان
ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو ئەگەری
بارینی نمە باران هەیە بە تایبەتی لە ناوچەکانی رۆژئاوا و باکوری رۆژئاوای هەرێم.