بابەتە سەرەکییەکە: بڕیارە ئەمشەو کاتژمێر 10:00، لە میانەی
یارییەکانی خولی پلە یەکی ئیسپانیا هەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە
رووبەڕووی یەکتر ببنەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: یارییەکە لە یاریگای سانتیاگۆ
بێرنابیۆی تایبەت بە یانەی ریاڵ مەدرید بەڕێوەدەچێت و بەرلە یارییەکە، یانەی
بەرشەلۆنە بە کۆکردنەوەی 27 خاڵ و مەدریدیش بە 24 خاڵ پلەی یەکەم و دووەمی خولەکەیان
گرتووە.
چی تر: یانەی ریاڵ مەدرید بۆ ئەم یارییە گوزری کوشندەی
بەرکەوتووە و بەهۆی پێکانەوە لە تواناکانی هەریەکە لە کۆرتوا، رۆدریگۆ، کارڤەخال و
ئالابا بێبەش دەبێت.
لە بەرامبەردا: یانەی بەرشەلۆنەش لە تواناکانی شتیگن،
فێران تۆرێس، ئاراوخۆ، کریستینسن و بێرناڵ بێبەش دەبێت