ژمارەی قوربانیانی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر فڕۆکەخانەی سەنعا ئاشکرا کرا

جیهان 15 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: ژمارەی قوربانیانی هێرشەکەی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر فڕۆکەخانەی سەنعا ئاشکرا کرا.

سەرچاوە: پێگەی مەسیرە بڵاویکردەوە: بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەمڕۆی ئیسرائیل بۆ سەر فڕۆکەخانەی سەنعا، سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و 16 کەسی تریش بریندار بون.

زیاتر: بەشێک لە کارمەندانی رێکخراوی تەندروستی جیهانیش لە یەمەن بریندار بون کە بەنیازبون لە رێگەی فڕۆکەخانەی سەنعاوە ئەو وڵاتە بەجێبهێڵن.

ئەمەش بزانە: تاوەکو ئێستا ژماەی قوربانیانی هێرشەکانی سەر بەندەرەکانی حودەیدە و سەلیف ئاشکرا نەکراون کە لە هەمانکاتی هێرشەکانی سەر فڕۆکەخانەی سەنعا بە ئامانجگیران.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا