چی لەبارەی کۆنگرەی نۆیەمی یەکگرتوەوە دەزانیت؟

درێژتر لە هەواڵ 14 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: سبەی هەینی، یەکگرتوی ئیسلامی نۆیەمین کۆنگرەی خۆی لە شاری هەولێر دەبەستێت.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆنگرەکە بە بەشداری زیاتر لە 800 ئەندامی حزبە ئیسلامییەکە بەڕێوەدەچێت و بڕیارە ماوەی دو رۆژ بخایەنێت.

چی تر: لە ساڵی 1994ەوە کە تیایدا یەکگرتوی ئیسلامی دامەزرێنرا تاوەکو ئێستا، سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتی ئەو حزبە بوە جگە لە ساڵانی 2012 بۆ 2016 کە محەمەد فەرەج لە پۆستی ئەمینداریی یەکگرتودا بو.

ئەمەش بزانە: شەش کەسایەتی حزبەکە بڕیاری دورخستنەوەیان لە کۆنگرەی ئەمجارەی یەکگرتو درابو، بەڵام لە چەند رۆژی رابردودا ئەنجومەنی سەرکردایەتی حزبەکە هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارەی راگەیاند.

لە بەرامبەردا: هەریەکە لە ئەبوبەکر هەڵەدنی و ئەبوبەکر کاروانی کە دیارترینی ئەو کەسانە بون ناویان لە لیستی دورخراوەکان بو، رەتیانکردەوە بەشداری کۆنگرەکە بکەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا