بابەتە سەرەکیەکە: زێڕ
بەرزبوونەوەیەکی مێژووی و پێوانەیی دیکەی تۆمارکرد و لە ئێستادا نرخی ئۆنسەیەک زێڕ
بە دوو هەزار 780 دۆلارە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ناڕوونییەکانی
پەیوەست بە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا و گرژییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست،
هەروەها پێشبینییەکان بۆ کەمکردنەوەی زیاتری رێژەی سوودی بانکی، بووەتە هۆکار بۆ
ئەوەی نرخی زێڕ بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت.
بە ژمارە: لە
ئێستادا نرخی مسقالێک زێر لە بازاڕەکانی هەرێم بەم شێوەیەیە:
- زێڕی عەیار 18 بە 515 هەزار دینارە
- زێڕی عەیار 21 بە 601 هەزار دینارە
- زێڕی عەیار 22 بە 629 هەزار دینارە
- زێڕی عەیار 24 بە 687 هەزار دینارە