ئیسرائیل فڕۆکەخانەی سەنعای بە ئامانج گرت

جیهان 14 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سەنعا و بەندەرەکانی حودەیدە و سەلیف لە یەمەن لەلایەن ئیسرائیلەوە بە ئامانج گیران.

زیاتر بزانە: سوپای ئیسرائیل بڵاویکردەوە: هێرشەکانمان بە رەزامەندی سەرۆک ئەرکانی سوپا و وەزیری بەرگری و سەرۆک وەزیرانی یەمەن ئەنجامداوە.

دواتر: بنیامین ناتانیاهو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل وتی: بەردەوام دەبین لە بڕینی سەرجەم قۆڵەکانی ئێران.

لەلایەکی ترەوە: وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند: بەدوای هەمو سەرکردەکانی حوسییەکانی یەمەندا دەگەڕێین و هیچیان رزگاریان نابێت.

ئەمەش هەیە: میدیا ئیسرائیلییەکان ئاشکرایانکردوە: ئەمەریکا لە هێرشەکانی ئەمڕۆی سەر یەمەن ئاگادارە و سەرکردایەتی تەلئەبیب بەنیازن خێرایی هێرشەکان بۆ سەر یەمەن زیاتر بکەن.



ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا