ئەندامێکی لیژنەی دارایی باسی بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی دۆلار دەکات

ئابوری 24/04/2021

لەلایەن: mohameed

Alternate Text

ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بەدووری دەزانێت نرخی دۆلار زیاتر بەرزببێتەوە و دڵێت"  بانکی ناوەندی هەوڵی راگرتنی بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی دۆلار دەدات ".

شێروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند:" بانکی ناوەندی هەوڵی راگرتنی بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی دۆلار دەدات، ئەو بانکە گەنجینەی ستراتیژی دۆلاری هەیە و دەکرێت رۆڵی هەبێت لە جێگربوونی نرخەکەی و رێگریکردن لە بەرزبوونەوەی زیاتری ".

ناوبراو راشیگەیاند " نرخی ئێستای دۆلار کە ١٤٥٠ دینار بەرامبەر بە یەک دۆلارە لەلایەن بانکی ناوەندییەوە دیاریکراوە، بۆ ماوەێ چەند ساڵی داهاتوو بەردەوام دەبێت و ناتوانرێت نرخەکەی کەمبکرێتەوە، لەبەر ئەوەی لەبودجەدا پەسەندکراوە ".

Alternate Text

دوایین هەواڵ

نرخی زێڕ بەرزبووەوە

ئابوری 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا