بابەتە سەرەکیەکە: قوباد تاڵەبانی بەشداری کرد لە پانێڵی پێكەوە ژیانی ئاشتیانەی
پێكهاتەكان لەسلێمانی و رایگەیاند،'' پێویستمان بەحكومڕانییەكە لەگەڵ جیاوازی ناوچە
وشارەكاندا بگونجێت''.
لێدوانی فەرمی: قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان
رایگەیاند، كێشه‌ی موچه كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه له‌گه‌ڵ به‌غدا، به‌ڵام ئەوە تەنیا
كێشه‌ی كورد نیه، بۆ ئه‌مساڵیش كێشه‌كه چاره‌سه‌ر كراوه ئەمەش رێگەخۆشکەربووە
بۆ چارەسەری کێشەکانی دیکە.
ئەوەشی وت: ''پێکهێنانی حکومەتێکی باش بەهێواشی زۆرباشترە لە پێکهێنانی
حکومەتێک بە خێرایی، چونکە پێویستمان بە حکومەتێکە نوێنەری خەڵکی کوردستان بێت لەگەڵ
جیاوازی ناوچەکان خۆی بگونجێنێت''.
ئاماژەی بەوەشکرد: ''لە هەرێمی کوردستان پێویستمان بە لامەرکەزیی و شۆڕکردنەوەی
دەسەڵاتەکانە بۆ بەرپرسان و لایەنە حکومییەکان، دەبێت دوربکەوینەوە لە
موجامەلەکانی رابردوو''.
هاوکات: قوباد تاڵەبانی سەبارەت بە پرسی ئاشتی لە تورکیا باسی لەوەکرد، ''پرسی
ئاشتی له توركیا جددیه و شاندی ده‌م پارتی هاتبون ڕای لایه‌نه‌كانی هه‌رێم بزانن
له باره‌ی په‌یامه‌كه‌ی به‌ڕێز ئۆجه‌لان، خه‌ڵكانێك هه‌ن كه پرسی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی
كورد به ئاشتی له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان نابینن".