بابەتە سەرەکیەکە: دوای ئەوەی دوێنێ شەممە شاندی ئیمراڵی بە سەردانێکی
فەرمی گەیشتنە هەرێم بڕیارە ئەمڕۆ لەگەڵ
مەسعود بارزانی کۆببنەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەردانەکەی شاندی ئیمراڵی بۆ هەرێمی
كوردستان، دوای دیدارەکەی عەبدوڵا ئۆجەلان
دێت، لەپێناو وەرگرتنی بۆچوونی هەموو لایەنەکان سەبارەت بەو گفتوگۆ نوێیانەی لە
تورکیا هەیە بۆ چارەسەری دۆزی كورد.
هاوکات: بڕیارە ئەمڕۆ شاندەکە لە هەولێر لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆكی
پارتی دیموكراتی كوردستان کۆببێتەوە، دواتر سبەی دووشەممە سەردانی شاری سلێمانی بکات
لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی بەهەمان شێوە کۆببنەوە، دواتر بۆچوونی پارتی و
یەكێتیی سەبارەت بە دانوستانی ئاشتی بگەیەننە ئۆجەلان.