نێچیرڤان بارزانی: سەقامگیریی عێراق لە بەرژەوەندی هەمووانە

درێژتر لە هەواڵ 9 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: ئەمڕۆ شەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی چووە بەغدا بەشداری لە کۆنفرانسی گفتوگۆی نێودەوڵەتیی بەغدا کرد.

لێدوانی فەرمی: نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە لە وتارەکەیدا رایگەیاند،"لە هەرێمی کوردستان باوەڕمان بەوە هەیە سەقامگیریی عێراق لە بەرژەوەندی هەمووانە."

ئەوەشی وت: عێراق دەتوانێت پردێکبێت بۆ دیالۆگ نەک گۆڕەپانێک بۆ ململانێکان، وتیشی پشتیوانی پڕۆژەی پەرەپێدان دەکەن.

زیاتر: نێچیرڤان بارزانی باسی لەوەکرد، عێراق دەتوانێت ببێتە ناوەندێکی گرنگی بازرگانی و فرەچەشنی کۆمەڵگەی عێراق سەرچاوەیەکی بەهێزی عێراقە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا