دەزگای ئاسایش بۆ BMC: تاوەکو ئێستا 11 تیکتۆکچی دەستگیرکراون

کوردستان 1 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: سەرچاوەیەک لە دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمشەو تیکتۆکچیەکی دیکە دەستگیرکراوە و هەڵەمەتەکەش بەردەوام دەبێت.

لێدوانی تایبەت: سەرچاوەیەک لە دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان بە BMCـی راگەیاند: لە درێژەی هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربونەوەی بڵاوکراوە نەشیاوەکان، تاوەکو ئێستا 11 تیکتۆکچیمان دەستگیرکردوە.

ئەمەشی وت: سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، هەر ئەمشەو تیکتۆکچییەکی دیکە دەستگیرکراوە، هەڵمەتی دەستگیرکردنی ئەو کەسانە بەردەوام دەبێت، کە بڵاوکراوەکانیان نەشیاوە.

زیاتر: ئەو کەسانەی دەستگیرکراون بڵاوکراوەکانیان لەگەڵ ئاکار و بەهاکانی کۆمەڵگەدا ناگونجێت، هەر کەسێکیش بڵاوکراوەکانی دژی بەهاکانی کۆمەڵگا بێت دەستگیر دەکرێت.

بیرخستنەوە: دوشەممەی رابردو، دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی هەشت تۆمەتباری خراپ بەکارهێنانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان راگەیاند کە سەرجەمیان تیکتۆکچی بون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا