ئەمڕۆ مووچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

ئابوری 26/04/2021

لەلایەن: mohameed

Alternate Text

دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێم بەردەوامە و ئەمڕۆ مووچەی فەرمانبەرانی دوو وەزارەت دابەشدەکرێت.

بەگوێرەی خشتەی راگەیاندراوی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم تایبەت بە دابەشکردنی مووچە، ئەمڕۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەریەکە لە وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان و وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت.

هەر بە گوێرەی ئەو خشتەیە بڕیارە سبەی سێشەممە، مووچەی ئەم شوێنانە دابەشبکرێت:
-ئەنجومەنی ئاسایش
-دەزگای گشتی ئاسایش
-وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی
-مووچەی خاوەن پێداویستی تایبەت
-ئەنجومەنی دادوەری
-وەزارەتی داد
-وەزارەتی سامانە سروشتییەکان
-وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی
-وەزارەتی پلاندانان
-وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی
-وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن
-دیوانی چاوێری دارایی
-دەستەی مافی مرۆڤ
-ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم
-دەستەی ژینگە
-دەستەی وەبەرهێنان
-دەستەی دەستپاکی
-کۆمسیۆنی هەڵبژاردن
-دەزگای مین
-وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

Alternate Text

دوایین هەواڵ

نرخی زێڕ بەرزبووەوە

ئابوری 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا