پاریس سان جێرمان داوایەکی بەرشەلۆنەی رەتکردەوە

وەرزش 01/05/2021

Alternate Text

رادیۆیەکی کەتەلۆنی ئاشکرایکرد، لە پێناو گەڕاندنەوەی نەیمار بۆ یانەی بەرشەلۆنە، چەندین جار ئیدارەی یانەکە پەیوەندییان بە بەرپرسانی پاریس سان جێرمانەوە کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا داواکەی ئەو یانە کەتەلۆنییە رەتکراوەتەوە.

رادیۆی "RAC 1" کەتەلۆنی رایگەیاند:" ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی چەند جارێک پەیوەندی بە بەرپرسانی یانەی پاریس سان جێرمان کردووە و ئامادەیی بۆ گەڕانەوەی نەیمار، ئەستێرەی تۆپی پێی بەڕازیلی بۆ بارسا لە وەرزی هاوینی داهاتوو دەربڕیوە، بەڵام پاریس سان جێرمان نیازی بۆ مانەوەی نەیمار لە یانەکە دوپاتکردووەوەتەوە و رەتیکردەوە ئەو یاریزانە بفرۆشیت".

سەرباری رەتکردنەوەی داواکەی بەرشەلۆنە لەلایەن بەرپرسانی پاریس سان جێرمانەوە، بەڵام ئیدارەی یانە ئیسپانییەکە لێکتێگەیشتنەکانی لەگەڵ ئەو یانە فەڕەنسییە بە ئەرێنی دەزانێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا