عێراق جۆرە قارچکێک بەرهەمدەهێنێت کە تەنها لە ژاپۆن هەیە

عێراق 11/05/2021

Alternate Text

زانکۆی ئەنبار رایگەیاند، جۆرە قارچکێکی گرانبەهایان بەرهەمهێناوە، کە پێشتر بەرهەمهێنانی لەلایەن کۆمپانیا ژاپۆنیەکانەوە قۆرخکرابوو.

لەوبارەیەوە، بەرپرسی راگەیاندنی زانکۆی ئەنبار بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند" کۆلیژی کشتوکاڵی سەر بە زانکۆکە لە چالاکییەکدا کارێکیان کردووە کە لە زانکۆ عێراق و جیهانییەکان ئەنجامنەدراوە کە ئەویش بەرهەمهێنانی قارچکی شتیاکی ژاپۆنییە، کە یەکێکە لەو خۆرە قارچکانەی لە بەرهەمێنانی دەرمان و پێدوایستی تەندروستیدا بەکاردەهێندرێت، تا ئێستاش بەرهەمهێنانی لەلایەن کۆمپانیا ژاپۆنییەکان قۆرخکرابوو".

زانیارییەکان ئەوەش ئاشکرادەکەن کە ئەمجۆرە قارچکە بە پێکهاتەیەک دەوڵەمەندە کە کاریگەرە بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنجە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا