ئیسرائیل ناوی سەرکردە کوژراوەکانی "حەماس" ئاشکرادەکات

جیهان 12/05/2021

Alternate Text

ئیسرائیل ناوی سەرکردە کوژراوەکانی "کەتائب قەسام"، باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس ئاشکرا دەکات، کە لە میانی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی ئەمڕۆی لە شارەکانی غەزە و خان یوسف کوژران.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٢ی ئایار، هەریەکە لە سوپای ئیسرائیل و دەزگای ئاسایشی گشتی وڵاتەکە ناوی چەند سەرکردەیەکی دیاری "حەماس"یان ئاشکراکرد، کە لە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی ئەمڕۆی ئیسرائیل کوژران، لەوانەش:

-بەسام عیسا، فەرماندەی لیوای شاری غەزە

-جومعە تەڵحە، فەرماندەی سیستەمی سابیر

-جەمال زبدە، فەرماندەی پرۆژەی پێشخستن و پرۆژەکانی بەرهەمهێنانی مووشەک

-خازم خەتیب، فەرماندەی دەستەی ئەندازیارانی سیستەمی بەرهەمهێنان لە حەماس

-سامی رەزوان، فەرماندەی بەڕێوەبەرایەتی تەکنیکی لە هەواڵگری سەربازی حەماس

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا