شاباز زەمانی هونەرمەندی لاوی کورد نوێترین
بەرهەمی خۆی بە ناوی "چاوەڕوانی " بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٢ی
ئایار، شاباز زەمانی هونەرمەندی لاوی کورد لە یوتیوبی تایبەتی خۆی نوێترین گۆرانی بە
ناوی "چاوەڕوانی" بڵاوکردەوە، کە ماوەی گۆرانییەکە ٣ خولەک و ٥١ چرکەیە
و باس لە چاوەڕوانی خۆشەویستەکەی دەکات و لەلایەن کۆمپانیای "ZS" کاری دەرهێنانی بۆ کراوە.
شاباز زەمانی هونەرمەندێکی
لاوی کوردە و چەند ساڵێکە بە گۆرانییەکانی
ناوبانگێکی زۆری پەیدا کردووە، زۆربەی گۆرانییەکانیشی لە شێوازی مۆدێردنە، لە
هەژماری تایبەتی خۆشی لە ئینستاگرام خاوەنی ٥٤٩ فۆلۆوەرسە.