لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتیمانی سەر بە وەزارەتی تەندروستی عێراق ژمارەیەک بڕیاری لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆ دەرکرد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣ی ئایار، بەگوێرەی نوسراوێک کە لەلایەن لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتیمانی عێراق دەرکراوە و لەسەر راسپاردەی ئەمینداری ئەنجومەنی وەزیران بووە، بڕیاردراوە بە هەڵوەشاندنەوەی قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق، بەڵام مۆڵ و شوێنە گشتییەکان بە داخراوی دەمێننەوە".
بەپێی بڕیارەکە، قەدەغەی هاتوچۆ لە کاتژمێر ٩:٠٠ی شەو بۆ ٥:٠٠ی بەیانی دەسەپێندرێت، بەڵام وەک پێشتر شوێنە گشتییەکانی وەک چێشتخانە و کافتریا هۆڵەکانی سینەما بە داخراوی دەمێننەوە.