لە حاڵەتێکی دەگمەندا لە یەکێک لە کێڵگەکانی بەریتانیا گوێرەکەیەک بە سێ
چاوەوە لە دایکبووە.
میدیا جیهانییەکان رایانگەیاندووە:" لە یەکێک لە کێڵگەکانی شاری وێڵزی
بەریتانیا گوێرەکەیەک بە سێ چاوەوە لە دایکبووە کە چاوی سێیەمی کەوتووەتە
ناوەراستی سەرییەوە و وەک چاوە ئاساییەکانی دیکەی برژانگی هەیە".
هاوکات، مالان هیوز، پزیشکی ڤێتەرنەری باسیلەوەکردووە:" لە ساڵێکدا
نزیکەی سێ هەزار گوێرەکە لە ناوچەکە لە دایکدەبێت، بەڵام تائێستا حاڵەتی لەو شێوەیەیان
نەبینیوە و لە ئێستاشدا گوێرەکە هیچ کێشەیەکی نییە و ئاسایی هەڵسوکەوت دەکات".