ئەمڕۆ لە رۆژئاوای شاری قودس، نهۆمی دوومی پەرستگایەکی جولەکە داڕما، کە بەهۆیەوە دوو کەس کوژران و بە دەیانی دیکەش برینداربوون.
بە گوێرەی ئاژانسە ئیسرائیلیەکان، رووداوەکە لە کۆمەڵگای جفعات زەئیف روویداوە کە دەکەوێتە رۆژئاوای شاری قودس، ئەویش کاتێک لە کاتی بەڕێوەچووی مەراسیمێکدا نهۆمی دووەمی پەرستگاکە داڕماوە، بەوهۆیشەوە دوو کەس کوژراون و ٦٠ی دیکەش برینداربوون کە برینی هەندێکیان سەختە.
تا ئێستاش هۆکاری رووداوەکە نەزانراوە و حکومەتیش لەو بارەیەوە روونکردنەوەی بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام ئەوە زانراوە کە سوپای وڵاتەکە لە رزگارکردنی قوربانییەکاندا کاری کردووە.