شارەزایەکی بازاڕی گواستنەوەی وەرزشوانان ئاشکرایکرد،
کۆتایی ئەم وەرزە زێدان ریاڵ مەدرید جێدەهێڵێت و پێشبینی دەکرێت ماسیملیانۆ ئالیجێری
راهێنەری پێشووی یۆڤانتۆس شوێنی بگرێتەوە.
فابریزیۆ رۆمانۆ، شارەزای بازاڕی گواستنەوەی وەرزشوانان
لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر نوسیویەتی:" لەم هەفتەیەدا چەند جارێک ئالێجێری
راهێنەری پێشووی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی لەگەڵ ئیدارەی یانەی ریاڵ مەدرید کۆبووەتەوە بۆ
ئەوەی راهێنەرایەتی یانەکە بگرێتە ئەستۆ ".
ئاماژەی بەوەشکردووە:" ئەو راهێنەرە لە مانگی
ئازاری رابردووەوە لە پەیوەندی راستەوخۆدا بووە لەگەڵ ئیدارەی ریاڵ مەدرید و ئەگەر
ئەو یانەیە بڕیاریدا گرێبەستی لەگەڵ بکات ئالیجێری رازی دابێت ".