وا بڕیارە لە مانگی ئابدا رووبەڕووبوونەوەی بۆکسێنی نێوان مایک فیۆری و ئەنتۆنی جۆشوا لە سعودیە بەڕێوەبچێت.
لەو بارەیەوە تایسۆن لە ڤیدیۆیەکدا لە پێگەی خۆی لە تویتەر دەڵێت" لەگەڵ شازادە خالیدی سعودیە قسەم کردووە و بە دەڵنیاییەوە لە ١٤ی ئابی ئەمساڵدا رووبەڕووبوونەوەکە ئەنجامدەدرێت".
دەشڵێت" رووبەڕووبوونەکە دەبێتە گەورەترین رووداوی بۆکسێنی ساڵەکە و لە گەورەترین گۆڕەپان ئەنجامدەدرێت".
لە ڤیدیۆکەشدا دووپاتی دەکاتەوە" ناتوانم چاوەڕێ بکەم تا ئەنتۆنی جاشوا لە گەورەترین گۆڕەپاندا وێران بکەم، ئەمە گەورەترین رووداوی هەسارەکە دەبێت لە ئەمساڵدا".