وتەبێژی کۆشکی سپی وەک ناڕەزایەتییەک دژ بە هەڵسوکەوتەکانی دۆناڵد ترەمپ
رایگەیاندبوو، چاوەڕێی ئەوە لە کەرە کێوی ناکرێت هێڵەکانی بگۆڕێت.
ماڵپەڕی "سی ئێن ئێن" لە زاری جین ساکی، وتەبێژی کۆشکی سپی
بڵاویکردووەتەوە:" هەر تۆڕێکی کۆمەڵایەتی کە زانیاری بۆ ملیۆنان کەسی ئەمریکی
بڵاوبکاتەوە، بەرپرسە لەوەی رێگری بکات لە بڵاوبوونەوەی هەواڵی ناڕاست، جا ئەگەر
هەواڵەکە پەیوەندی بە پرسی هەڵبژاردنەوە هەبێت، یاخود ڤاکسین، یان هەر شتێکی تر
".
ئاماژەی بەوەکردووە:" لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا شتی زۆر لەبارەی
هەڵسوکەوتەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا و چۆنیەتی بەکارهێنانی تۆڕەکۆمەڵاتییەکان
فێربووین و چاوەڕوانی ئەوە لە کەرە کێوی ناکرێت هێڵەکانی بگوڕێت ".
ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ هەینی، کۆمپانیای فەیسبووک رایگەیاندبوو،
لایەنیکەم تاوەکو دوو ساڵی دیکە و تا رۆژی ٧ی کانونی دووەمی ٢٠٢٣، هەژمارەکانی
دۆناڵد ترەمپ لەسەر ئەپی فەیسبووک رادەکیرێت.