سەڵاح وێنەی خۆی لەکەناراوەکانی میسر بڵاوکردەوە

وەرزش 06/06/2021

Alternate Text

محەمەد سەڵاح، ئەستێرەی دیاری یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی لە نوێترین دەرکەوتنیدا وێنەی خۆی لە یەکێک لە کەناراوەکانی میسر بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ٦ی حوزەیران، محەمەد سەڵاح، یاریزانی میسری و هێرشبەری یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی لەکاتی بەسەربردنی پشووی هاوینەی کۆتایی وەرزی تۆپی پێی ئینگلتەرا، سەردانی یەکێک لە کەناراوەکانی شاری "غەردقە"ی لە میسر کرد و وێنەکەشی لە هەژماری فەرمی خۆی لە ئینستاگرام بڵاوکردەوە.

لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا وێنەکەی سەڵاحی تەمەن ٢٨ ساڵ لە ئینستاگرام نزیکەی ٨٥٠ هەزار لایکی بەدەستهێنا، کە زیاتر لە ٤٢ ملیۆن کەس لەسەرتاسەری جیهان "فۆڵۆ"ی هەژمارەکەیان کردووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا