عەلی خامنەیی: پڕنەکردنەوەی فۆڕمی دەنگدان حەرامە

جیهان 06/06/2021

Alternate Text

رابەری باڵای ئێران رایگەیاند، ئەگەر پڕنەکردنەوەی فۆڕمی دەنگدان لەکاتی پرۆسەی هەڵبژاردن بووە هۆی لاوازبوونی سیستەمی ئیسلامی لە ئێران، ئەوە حەرامە.

میدیاکانی ئێران بڵاویانکردووەتەوە، عەلی خامنەیی، رابەری باڵای ئێران لە بارەی حوکمەکانی پڕنەکردنەوەی فۆڕمی دەنگدان رایگەیاند:" ئەگەر کەسێک لە کاتی هەڵبژاردن فۆڕمی دەنگدانی بە بەتاڵی هێشتەوە بەبێ ئەوەی ناوی کاندیدەکە دیاری بکات، یاخود بەبێ هیچ گەڕانێک بەدوای کاندیدی شایستە و ئەو کارە بووە هۆی لاوازبوونی سیستەمی ئیسلامی لە ئێران، ئەوە حەرامە و کەسەکە گوناهبارە ".

پێشتر عەلی خامنەیی رابەری باڵای ئێران داوای لە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی کردبوو بەشداری لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران بکەن، کە بڕیارە رۆژی ١٨ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا