ماوەی چەند رۆژێکە گرتە ڤیدیۆی شێفێک لەکاتی لەتکردنی پیتزایەک بڵاوبووەتەوە و کاردانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە.
گرتە ڤیدیۆکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیک تۆک بڵاوبووەتەوە و تێیدا دەردەکەوێت، شێفی پیتزایەک، قاشێکی گەورە لە پیتزایەک دەکاتەوە و تەنها بە چەند چرکەیەک وا لە پیتزاکە دەکات کە کەس هەستنەکات قاشەکەی لێ لابراوە.
لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆکە کۆمێنت و سەرنجی جیاوازی بۆهاتووە، بەڵام دواتر ئەوە روونبووەوە تەنها فێڵی چاو بووە، پیتزاکە بە شێوەیەک قاشکراوە کە ئەو پارچەیەشی لێ لابەی شێوە بازنەییەکەی تێکنەچێت.