لەکاتی بەسەرکردنەوەی چەند هاوڵاتییەکی وڵاتەکەی لە یەکێک لە شەقامەکانی
فەرەنسا، کەسێک لە ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی ئەو وڵاتەی دا.
بە گوێرەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە،
لەکاتێکدا ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا چووەتە لای چەند هاوڵاتییەک لەناوچەی
"لادرۆم" لە فەرەنسا و دەیەوێت سڵاویان لێبکات، کەسێک کە دەمامکی
بەستووە زلـلەیەکی لە ماکرۆن دەدات.
پاش ئەوەی هاوڵاتییەکە هێرشیکردە سەر ماکرۆن، پاسەوانەکانی سەرۆکی فەرەنسا
ئەو کەسەیان دوورخستەوە و دەستگیریانکرد .