لەشاری یفنی ولاتی ئیسرائیل هێلکەیەک دۆزرایەوە کە تەمەنی بە نزیکەی هەزار
ساڵ دەخەمڵێندرێت.
پێگەی " سپوتنیک"ی روسی بڵاویکردووەتەوە:" لە شاری یفنی وڵاتی
ئیسرائیل هێلکەیەک دۆزراوەتەوە کە مێژووەکەی بۆ سەردەمی بێزەنتینییەکان و نزیکەی
هەزار ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە".
باسلەوەشکراوە:" درێژی هێلکەکە شەش سانتیم مەترە و توێکڵەکەی کەمێک
شکاوی پێوەیە و تەنها کەمێک زەردێنە لە ناویدا ماوە، بەڵام بەشێوەیەکی زۆر باش
لەلایەن شوێنەوار ناسانی ئەو وڵاتەوە هەڵگیراوەتەوە و هیچ زیانێکی پێ
نەگەیشتووە".