نرخی نەوت زیاتر بەرزبووەوە

ئابوری 16/06/2021

Alternate Text

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و نرخی یەک بەرمیل لە ٧٥ دۆلار نزیکبووەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٦ی حوزەیران، بۆ رۆژی پێنجەم لەسەریەک نرخی نەوت بۆ بەرزترین ئاستی سێ ساڵی رابردووی بەرزبووەوە و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی "برێنت" گەیشتە ٧٤ دۆلار و٦٨ سەنت ".

هاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی "تەکساس"یش بە رێژەی ٠.٩٪ بەرزبووەوە و یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە ٧٢ دۆلار و ٧٨ سەنت  مامەڵەی پێوەکرا ".

کەمبوونەوەی یەدەگی نەوتی ئەمریکا و زۆربوونی خواسی لەسەر سووتەمەنییەکان بەهۆی کەمبوونەوەی کاریگەرییەکانی کۆرۆناوە هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتن .

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا