ئەو کەسانەی دزییان لە ماڵی شاباز زەمانی کرد دەستگیرکران

هەمەرەنگ 17/06/2021

Alternate Text

شاباز زەمانی رایگەیاند، پاش ئەوەی لە ماوەی رابردوودا چەند کەسێک دزییان لە ماڵەکەی کرد، لەلایەن ئاسایش و پۆلیسی سلێمانییەوە دەستگیرکران.

" لە ماوەیەکی کەمدا توانیان تۆمەتباران دەستگیر بکەن "

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٧ی حوزەیران، شاباز زەمانی، هونەرمەندی لاوی کورد لە هەژماری فەرمی خۆی لە فەیسبووک نووسیویەتی:" له ماوەی رابردوودا چەند کەسێک کە دزییان لە ماڵی من کردبوو، ھێزەکانی ئاسایش و پۆلیسی سلێمانی ماندوونەناسانە لەماوەیەکی کەمدا توانییان تۆمەتبارەکان دەستنیشان بکەن و دەستگیریان بکەن ".

ئاماژەی بەوەشکرد:" سوپاسی دام و دەزگاکانی حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەم، کە وەک پاراستنی مافی ھاوڵاتیان و دڵسۆزییان لە کارەکانیان، ئەرکەکانیان بەجێگەیاندووە "

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا