کۆشکی سپی وەڵامی ئیبراهیم رەئیسی دایەوە

جیهان 22/06/2021

Alternate Text

وتەبێژی کۆشکی سپی رایگەیاند، ئەمریکا هیچ نیازێکی نییە لەگەڵ سەرۆکی نوێی ئێران کۆببێتەوە.
جین ساکی وتەبێژی کۆسکی سپی رایگەیاند:" ئەمریکا هیچ نیازێکی نییە بۆ ئەوەی لەگەڵ ئیبراهیم رەئیسی سەرۆکی نوێی ئێراندا کۆببێتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" ئەمریکا پێی وایە عەلی خامنەیی رابەری باڵای ئێران دەسەڵاتداری یەکەمە لە ئێران و دەسەڵاتی لەسەروو سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتەشەوەیە".
ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ لە یەکەمین کۆنگرەی خۆیدا، ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری نوێی ئێران باسی لەوەکردبوو، بە هیچ شیوەیەک ئامادە نییە لەگەڵ جۆ بایدندا کۆببێتەوە تەنانەت ئەگەر ئەمریکا سزا و ئابڵوقەکان لەسەر ئێرانیش هەڵبگرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا