ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەهۆی پێنەدانی مووچەی تەواو بە نوسراوێک داوای
کەمکردنەوەی دەوامی فەرمانگەکانیان کردووە.
لە نوسراویکدا کە وێنەیەکی دەست BMC کەوتووە:" ١٧ ئەندامی
ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داوای کەمکردنەوەی دەوامی فەرمانگەکانیان کردووە تا
ئەو کاتەی مووچەی تەواوەتی لە ٣٠ رۆژ جارێکدا دابەشدەکرێت".
تا تەواوبوونی مەترسییەکانی کۆرۆنا دەوامی تەواوەتی نەکرێت
لە نوسراوەکەدا ئاماژە بەوەشدراوە:" پێویستە تا تێپەڕینی مەترسییەکانی
کۆرۆنا بەتەواوەتی و پێدانی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بە سەرجەم فەرمانبەران داوای ئەوە
نەکرێت دەوامی تەواوەتی لە فەرمانگەکاندا بکرێت، بەڵکو بەشێوازی نۆرە (تناب)
بێت".