وەزارەتی دارایی عێراق: هەرێم پابەند نەبو بە میکانیزمی وەزارەتەکەمان

درێژتر لە هەواڵ 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: وەزارەتی دارایی عێراق رونکردنەوەیەکی لەبارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە بڵاوکردەوە.

راگەیەندراوی فەرمی: وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەکرد: سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی کە بەم دواییانە لە هەندێک پەیجی سۆشیاڵ میدیا بڵاوکراونەتەوە و تیایدا باس لەوەکراوە، گوایە وەزارەتەکەمان بە ئەنقەست موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی دواخستوە، دورە لە راستییەوە.

زیاتر: ئێمە پابەندین بە جێبەجێکردنی رێککارە پێویست و کارپێکراوەکان بەبێ هیچ کەمتەرخەمییەک.

چی تر: موچەی مانگەکانی تشرینی یەکەم و تشرینی دوەمی فەرمانبەرانی هەرێممان دابینکردوە و گواستراوەتەوە بۆ لایەنی پەیوەندیدار و بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی لە کاتی خۆیدا خەرجکراون، بەڵام هەرێم پابەند نەبو بەو میکانیزمەی کە وەزارەتەکەمان لە بودجەدا پەسەندی کردبو.

زیاتر بزانە: وەزارەتەکەمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە پەیوەندیدایە سەبارەت بە موچە و پابەندین بە دابینکردنی پارەی پێویست بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەپێی کاتە دیاریکراوەکان لە چوارچێوەی یاسا پەسەندکراوەکان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا