دەربڕینی خۆشی بەهۆی گۆڵێکی هاری کین هێرشبەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا
بەرامبەر بە هەڵبژاردەی دانیمارک لەلایەن ژنێکەوە، بووە هۆی لەدەستدانی کارەکەی.
"کامێرایەک درۆی ژنێکی ئاشکراکرد"
رۆژنامەی "تەلەگراف"ی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە:" ژنێکی بەڕیتانی
بەناوی فاروقی بەبیانووی نەخۆشی مۆڵەتی لە شوێنی کارەکەی وەرگرت و لەگەڵ هاوڕێیەکی
دیکەی ئامادەی یاری رابردووی نێوان هەردوو هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و دانیمارک بوون،
بەڵام بەدبەختی ئەو ژنە لەوەدا بووە کە شوێنی دانیشتنیان راستەوخۆ لە پشتی
گۆڵپارێزی دانیمارکەوە بووە ".
ئەو ژنە بەڕیتانییە بە رۆژنامەکەی وتووە:" کاتێک هاری کین هێرشبەری
ئینگلتەرا گۆڵی دووەمی بۆ هەڵبژاردەکەی تۆمارکرد، کامێراکان وێنەی خۆم و
هاوڕێکەمیان تۆمارکرد و بەوهۆیەوە خاوەن کارەکەم زانی کە درۆم لەگەڵکردووە و
لەکارەکەم دەریکردم ".