ئەپی گووگڵ لە رێگەی دانانی قردێلەی رەشەوە هاوخەمی خۆی بۆ قوربانیانی
رووداوی ئاگرکەوتنەوەی نەخۆشخانەکەی زیقار دەربڕی.
ئەمڕۆ سێشەممە، ١٣ی تەمموز، ئەپی گووگڵ لەسەر پەڕەی سەرەکی خۆی وێنەی
قردێلەیەکی رەشی داناوە و کاتێک "ماوس"ەکەی دەچێتەسەر، لەسەری دەنوسرێت
"وەک هاوخەمییەک بۆ یادکردنەوەی قوربانیانی نەخۆشخانەکەی ناسڕییە".
ئەمەش لەکاتێکدایە، شەوی رابردوو ئاگر لە نەخۆشخانەی حسێن لە شاری ناسڕییەی
سەر بە پارێزگای زیقار کەوتەوە و بەهۆیەوە ٩٣ کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ١٠٠
کەسیش برینداربوون.