بڕیارە ساڵی داهاتوو کریستیانۆ رۆناڵدۆ گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆسی ئینگلیزی کۆتایی بێت و یەکێک لەو یانانەی پێشبینی دەکرێت داوای گرێبەستی لێبکات یانەی مانچستەر سیتییە.
رۆناڵدۆ دەچێتە مانچستەر سیتی
سایتی کاڵچۆ میرکاتۆی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە:" یانەی مانچستەر سیتی دەیەوێت هاوینی داهاتوو گرێبەست لەگەڵ کریستیانۆ رۆناڵدۆ ببەستێت ئەویش دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆس".
خۆی دەیەوێت بچێتە یانەی پاریس سان جێرمان
بەگوێرەی سایتە وەرزشییەکە:' رۆناڵدۆ خۆی دەیەوێت پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی پاریس سان جێرمانەوە بکات کە ناسر خلێفی خاوەندارێتی دەکات، بەڵام ئەگەر زۆر هەیە پەیوەندی بە مانچستەر سیتییەوە بکات".